رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یاری دێربی شاری مه‌درید له‌گه‌ری بیست و سێی خولی ئیسپانیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه دیگۆ سیمۆنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌تواناكانی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی تیپه‌كه‌ی رۆدریگۆ پاولی بێ به‌ش ده‌بێت، ئه‌میش به‌هۆی پێكانی ماسوولكه‌ی رانی چه‌پی.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بوو له‌مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ یاری لوتكه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌دێربی شاری مه‌درید، به‌ڵام ڕۆدریگۆ دی پاوڵی له‌كاتێ مه‌شقه‌كان دووچاری پێكان هات، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، ئه‌م یاریزانه بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید داده‌برێت، به‌مه‌ش دی پاوڵ پەیوەندی بە سێرجیۆ ڕێگیلۆنەوە دەکات، کە ئەویش بەشداری یارییەکە ناکات به‌هۆی پێكانه‌وه، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هیچ كاتێكی دیاری نه‌كردوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی تیمی پزیشكی ناوبراو راسته‌وخۆ ده‌ست به‌چاره‌سه‌ری فیزیۆتێراپی ده‌كات به‌ئامانجی زوو گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگا.
ئەتلەتیکۆ دوای تێپه‌ربوونی بیست و دوو گه‌ری رابردوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی چل و یه‌ك خاڵ له‌خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا هاوشاریه‌كه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید په‌نجاو یه‌ك خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت.
یاری دێربی شاری مه‌درید له‌گه‌ڕی 26ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.