Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:15

منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان بەهۆی قووتدانی فڕاولەیەك گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

منداڵێك كە تەمەنی لە دوو ساڵ زیاتر نەدەبوو، لە ئەنجامی ئاڵۆزییەكانی قووتدانی فڕاولەیەك كە بووەتە هۆی گیرانی بۆڕی هەناسە و وەستانی ماسوولكەكانی دڵی، گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەوەی كە میدیای میسر بڵاویانكردۆتەوە، بەیاننامەیەكی نەخۆشخانەی زانكۆی بێنها لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری ڕووداوەكەی ئاشكرا كردووە و رایگەیاندووە،لەكاتی گەیشتنی منداڵەكە بۆ نەخۆشخانەكەیان ،دەستبەجێ تیمێكی پزیشكی دەستیان كردووە بە هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی منداڵەكە، كە باری تەندروستی زۆر ناجێگیر بووە و لەسەر ئامێری هەناسەدان دووجار تووشی وەستانی ماسوولكەكانی دڵ بۆتەوە.
نەخۆشخانەكە روونیشكردۆتەوە كە پارچەیەك لە فراولەكەیان دەرهێناوە، بەڵام دەركەوتووە كە فراولەكە لە قەبارەدا گەورەیە و بووەتە هۆی گیرانی بۆڕی هەناسەی بە تەواوەتی و نەیتوانی بەرگەی هەناسە كورتی بۆ ماوەیەكی زۆر بگرێت، تەنانەت دوای دەرهێنانی فراولەكەش، بۆیە بارودۆخی منداڵەكە لە درێژایی ماوەی هەناسەبڕكێدا ماوەتەوەو بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی.
 

شێوازی ژیان تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.