ئه‌مرۆ شه‌ممه 18ی2ی2023 كاتژمێر 2ـی پاش نیوه‌ڕۆ، فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی دێرین له هۆڵی میدیا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزبی شیوعی كوردستان ساز بكرێت.
له فیستیڤاڵه‌كه‌دا باس له یه‌كه‌مین وێستگه‌ی تێكۆشانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی (كه‌لكه سماقه) ده‌كرێت، كه باره‌گای به‌رخۆدان و نه‌خشه و پلاندانی هێزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه بووه له ساڵی 1963 ـدا، ئه‌مڕۆش60ـمین ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه مێژووییه به كردنه‌وه‌ی پێشانگا و فیستیڤاڵێكی هونه‌ری به‌رز ڕاده‌گیرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌شدا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به شۆڕش و یاده‌وه‌رییه‌كان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر11ـی به‌یانی ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر 140 وێنه‌ی ده‌گمه‌نی له‌خۆوه گرتووه و تیایدا ڕۆڵی (مسته‌فا بارزانی) و پۆلێك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزبی شیوعی له جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشی كوردی دا ده‌خاته ڕوو، هاوكات ڕۆڵی ئافره‌ت و گرنگیی دان به هونه‌ر له‌م ساڵانه‌دا له‌و پێشانگا فۆتۆگرافیه‌دا نمایش ده‌كرێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ساز ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.