لە شارۆچكەی ئانتاكیا سەربە پارێزگای هاتای لە باشووری توركیا، دوو هاوسەری بە رەچەڵەك بیانی دوای تێپەڕبوونی 209 كاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەكەوە رزگاركران.
دوای ئەو بوومەلەرزانەی كە ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست، باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی هەژاند، كارەكانی گەڕان و رزگاركردن لە پارێزگای هاتای بەردەوامە.
تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنی بەرگری شارستانیی گەورەشارەوانیی كۆجائەلی، تیمەكانی لقی ئافاد لە باڵكئەسیر و كارگەی شەكری سوسورلوك سەرقالی گەڕان و رزگاركردن بوون لە داروپەردووی باڵەخانەی موراد لە شەقامی فاتیحی سەربە شارۆچكەی ئانتاكیا.
دوای بیستنی دەنگ لەژێر داروپەردووەكاندا، تیمەكان كارەكانیان چڕتر كردەوە و توانییان دوو هاوسەری بەڕەچەڵەك بیانی بە ناوەكانی فائیز غەننام و فاتیمە غەنام دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 209 كاتژمێڕ رزگار بكەن.
إنقاذ رجل وزوجته بعد 209 ساعات من تحت الأنقاض بمدينة #أنطاكيا في ولاية #هطاي جنوبي #تركيا pic.twitter.com/tyiVcssk1h
— ANADOLU AGENCY (AR) (@aa_arabic) February 15, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.