به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕووی دا، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای هاتای هه‌ژاند.
ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی توركیا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر له شاری مەلەتی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه.
ئافات ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگای هاتای ڕوویداوه و گوڕه‌كه‌شی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزانه پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو دێن كه گوڕه‌كه‌ی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو و له ناوه‌ندی شاری مه‌ڕه‌ش ڕووی دا و دواتریش 10 پارێزگای تری توركیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باكوری سووریای گرته‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه هۆكاری دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه و خانوو، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا له هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 21 هه‌زار كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.