Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:18

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ هاووڵاتییان و شوفێران

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگەی هەولێر- پیرمام لە ڕێگەی بەستۆڕەوە بەکارنەهێنن، بەهۆی ئەوەی بەستوویەتی و سەلامەت نییە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، ڕێگەی (هەولێر- پیرمام) لە بەستۆڕەوە بەستوویەتی و سەلامەت نییە.

ڕاشیگەیاند: هەرچەندە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەش لە شوێنەکەن، بەڵام بەهۆی نزمی پلەی گەرما ڕێگەیەکە هەڵخلیسکاو بووە.

هاتووچۆی هەولێر جەخت دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بۆ حاڵەتی زۆر زەروور نەبێت ڕێگەیەکە بەکارنەهێنن، لە کاتی پێویستیش لێخوڕین بەخێرایی زۆر کەم بکەن، بۆ ئەوەی تووشی کۆنترۆڵ لەدەستدان نەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.