Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:32

هۆشداری ده‌درێت.. سبه‌ی ئینزار له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق لێ ده‌درێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگریی شارستانیی عێراق ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه‌ و هۆشداری لێ ده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ زه‌نگی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه بۆ ‌تاقیكردنه‌وه‌ له‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان لێ ده‌درێت.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ ئاگاداربن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن، چونكه‌ ئه‌م زه‌نگه‌ ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و ته‌نیا یه‌كجاریش لێ ده‌درێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌م ئینزاره‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ و له‌مه‌ودوا له‌ كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ و هه‌ر كاره‌ساتی سروشتی له‌ناكاو لێ ده‌درێت به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.