Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:38

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئامارە فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا گیانیان لەدەست داوە ئەمڕۆ چوارشەممە 08ـی 02ـی 2023 بۆ زیاتر لە 11 هەزار و 200 کەس بەرزبووەوە، لەکاتێکدا تاوەکوو ئێستا دەیان هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە و خانووەکان گیریان خواردووە.

بەرپرسانی تەندروستی ڕایانگەیاند: 8 هەزار و 574 کەس لە تورکیا، هەروەها 2 هەزار و 662 کەس لە سووریا گیانیان لەدەست داوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 11 هەزار و 236.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دوای سێ ڕۆژ لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند: 50 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکە برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە.

هەروەها لە سووریا سەرچاوە حکوومی و تەندروستییەکان ئاشکرای دەکەن کە 5 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی بوومەلەرزەکە برینداربوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە تورکیا و سووریا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و  لە چەندان وڵاتی دیکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەستی پێکرا، ئەمەش زیانێکی گیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.