وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌می باشووری وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سه.
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی بووه له مێژووی توركیا كه تا ئێستا ڕووبه‌ڕوومان بووبێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 5 هه‌زار و 434 كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 31 هه‌زار و 777 كه‌سی تر.
سلێمان سۆیلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بوومه‌له‌رزه‌كه بۆته هۆكاری ڕووخانی 941 باڵه‌خانه ته‌نیا له پارێزگای مه‌ڕه‌ش.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ژمارانه سه‌ره‌تایین و پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی قوربانییان و برینداربووان زۆر له‌و ژمارانه زیاتر بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.