Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:28

سه‌رۆكی توركیا 7 رۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می وڵاته‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ ماته‌مینی له‌ ته‌واوی وڵات ڕاگه‌یاند.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ئاڵای وڵاتی توركیا له‌ ناوخۆی وڵات و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ تا رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 12ی شوبات به‌ نیوه‌ به‌رزكراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.8‌ پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی پازارجك سه‌ر به‌ پارێزگای مه‌ڕه‌ش ڕووی دا، دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ش ژماره‌یه‌ك پاش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ ناوچه‌كه‌ ڕوویان دا كه‌ به‌هێزترینیان ئه‌وه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ بوو كه‌ پله‌كه‌ی 7.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه 1651 كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ برینداربوونی 11 هه‌زار و 119 كه‌س.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.