Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 08:38

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ملواكی باكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی ملواكی باكس به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز تۆماركرد.
 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو پێنج خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی میلواكی باكس ته‌واو بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا نمایشێكی به‌هێزیان پێشكه‌شكرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز به‌ئه‌نجامی په‌نجاو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر چلو نۆ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان، دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو پێنج خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز ته‌واو بوو.  
  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.