Erbil 15°C یەکشەممە 26 ئایار 15:49

گه‌شتكردن له‌ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری ئێران قه‌ده‌خه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ، گه‌شتكردن له‌ ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی (مه‌سعود كیمیایی) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران ، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
ده‌رهێنه‌ر مه‌سعود كیمیایی ته‌مه‌ن 81 ساڵ له‌ 29-1-2023 به‌ نیازی به‌شداری كردن  له‌" فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم رۆتردان "مه‌به‌ستی بوو سه‌ردانی  ئه‌و وڵاتی هۆڵندا بكات، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی  له‌ فرۆكخانه‌ رێگریان لێكردوه‌ . 
هونه‌رمه‌ند مه‌سعود كیمیایی یه‌كێكه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ كانی ئێران خاوه‌نی چه‌ندین فیلیمی سینماییه‌ زیاتر به‌ فیلیمی" قه‌یسه‌ر" ناسرا.     
ئا- كامران 
ژێده‌ر- نهار العربی

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.