Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 06:58

وەزیری دەرەوەی سعوودیيە گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گەیشتە بەغدا .

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گەیشتووەتە بەغدا.

فەیسەڵ بن فەرحان لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو کە رۆژی دووی ئەم مانگە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان سەردانی بەغدا دەکات و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عیراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.