Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:40

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌2ی2ی2023، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌: پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە،  20 تەنكەر رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و  ئیدارەی سۆران و  30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و  10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژارو كەم دەرامەتەكان كە لەرێگەی  پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و ، لەرێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی. 


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.