Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 20:00

عەرەبێکی سووری هەوڵی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختەی دابوو؛ پۆلیسی هەولێر دەستگیری کرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی 01ـی 2023 دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە لەناو بازاڕی هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی شارەوانی، تۆمەتبارێکی بە ڕەگەزنامە عەرەبی سووریایان بە ناوی (ع. ع. ف) دەستگیر کرد، کە بڕێک دۆلاری ساختەی لابوو و دەیویست لەناو بازاڕدا ساغی بکاتەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە تۆمەتبارەکە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی ساختەکاری کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.