Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:31

دابەشکردنی نەوت دەگاتە دەوروبەری شارەکان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ناوچە شاخاوییەکان نەوت لە دەوروبەری شارەکان دابەش دەکرێت.

ئاری کاکەشین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیتر نەوتی لە بەغدا کڕیوە و پشکی ئێمە 16 ملیۆن لیترە و ئێستا دەست بە هێنانی نەوتەکە کراوە، بەڵام هەندێک خاوە و بڕیارە هاتنی نەوتەکە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی زیاتر دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.

ڕاشیگەیاند: ئێمە ناوچە شاخاوییەکانمان تەواو کردووە و ئێستا لە قەزای کۆیە نەوت دابەش دەکرێت و لەوێش تەواو بن دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت لە دەوروبەری شارەکان.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر جەختی کردەوە کە ئەگەر بەشێکی باشمان بۆ بێت، بەر لەوەی دابەشکردنی نەوت لە کۆیە تەواو بکرێت، لە دەوروبەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.