Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:20

ئه‌مڕۆ باوكی منداڵه‌ ونبووه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ فڕۆكه‌ به‌دوای منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌

کوردستان TV
100%

باوكی ئه‌یووب ئه‌و منداڵه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ون بووه‌ و بێ سه‌روشوێنه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ یاوه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ فڕۆكه‌ به‌دوای منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌.

لە درێژەى هەوڵەکانى گەڕان بە دواى دۆزینەوەى منداڵە ونبوەكەی گەڕەكی قەرەبووی شاره‌دێی كەسنەزان، ئێوارەى ئەمرۆ سێشەم ئومێد خۆشناو پاڕیزگاری هەولێر لەگەڵ باوکى ئەیووب ئەو منداڵە 13 ساڵییەى کە ماوەى چەند ڕۆژێکە شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، بە فڕۆکە هەموو ئەو شوێنانە گەڕان کە گومان دەکرا لەوێ بێت.

ئەیووب ئەحمەد سەعدوڵا منداڵێكی تەمەن 13 ساڵەیه‌ و ماوەى 8 ڕۆژە لە ماڵ چۆتە دەر و تاکو ئێستا شوێن بزر و بێ سەروشوێنە.

هەر لە یەکەم ڕۆژى ونبوونەکەی ئومید خۆشناو پارێزگارى هەولێر لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەکەی لەسەر هێل بووە و تەواوى تیمەکانى ڕاسپاردەوە بە شەو و ڕۆژ لە گەڕان بەردەوامبن بۆ دۆزینەوەى، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێكی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌یووب نه‌بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.