Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 09:42

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە31ی1ی2023 لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد.

لەئێستادا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە 169 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ دووشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بە 167 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، 69 ملیۆن و 625 ھەزار و 115 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە و دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.