Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:49

سبه‌ی حەوتەمین خوولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی"دژ بە تیرۆر" به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 1-2-2023 له‌ شاری هه‌ولێر،حەوتەمین خوولی فستیڤاڵە نێودەوڵەتی"دژ بە تیرۆر" به‌رێوه‌ده‌چێت.

حەوتەمین خوولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر بە بەشداریی ژمارەیەکی فراوان لە وڵاتانی عەرەبی و هه‌رچوارپارچەی کوردستان بە ئامادەبوونی میوانانی بیانی لە پایتەختی هه‌رێم ساز ده‌كرێت.
فیستڤاڵه‌كه‌ بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ ئێمپایه‌ر سینه‌ما له‌ هۆڵی ڤی ئای پی،فامڵی مۆڵ له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ چالاكییه‌كانی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا، لێژنەیەکی هەڵسەنگاندن دیاری کراوە، کە پێک هاتوون لە هونه‌رمه‌ندان (موزنە ئەترەش، عەبدولخالق جەودەت، تەحسین فایەق، محەمەد مەرزانی)، هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە بەشدارەکانی فیستیڤاڵەکە دەکەن و باشترینه‌كان دیارده‌كه‌ن.
ئا- كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.