Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 11:07

هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د) یانزه‌مین كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د) یانزه‌مین كتێبی خۆی، به‌ناوی "گۆڕانكاری له‌ ئه‌دای ئه‌كته‌ر دا"  بڵاوكرده‌وه‌. 
 كتێبی "گۆڕانكاری له‌ ئه‌دای ئه‌كته‌ر"  له‌ نوسینی نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی (د.كه‌ریم خه‌نجه‌ر) و له‌ وه‌رگێڕانی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د)-ه‌ .
له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌وه‌ د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د به‌ ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبی "گۆڕانكاری له‌ ئه‌دای ئه‌كته‌ر" ، یه‌كه‌م كتێبی ئه‌كادیمییه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی باسی پێرفۆرمانسی ئه‌كته‌ر به‌ زمانی كوردی ده‌كات".
هه‌روه‌ها ووتی " كتێبه‌كه‌، له‌ 196 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ 14× 21 سم پێكهاتووه‌ ،له‌ چاپخانه‌ی (پاندا) له‌ شاری سلێمانی چاپكراوه‌، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی ژماره‌ (1231)ی ساڵی 2023 پێدراوه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌ تیراژی (500) دانه‌ چاپكراوه‌. 
 شایانی باسه‌ دیزاینی به‌رگ (سه‌رهه‌د عه‌بدوڵڵا) ،دیزاینی ناوه‌وه‌ له‌لایه‌ن  (شیاو سه‌رتیپ جه‌راح) بۆكراوه‌.
له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ كتێبه‌كه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت:
له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی خانی له‌ سۆران به‌رده‌سته‌.
 له‌ كتێبخانه‌ی ته‌فسیر و هه‌ڤاڵ بووك له‌ هه‌ولێر به‌رده‌ست ده‌بێت
هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی له‌ كتێبخانه‌ی سایه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌وێت
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.