Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:49

پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، بەهۆی هاتنى کاریگەرى بارستە هەوایەکى جەمسەرى ساردتر لە ڕۆژى هەینى داهاتوو کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفر سەنتەری شارەكان بگرێتەوە.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌31ی1ی2023 دیلان ره‌شاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  رایگه‌یاند، پێشبینى بەفر بارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە هەیە، شەپۆڵێکى بەفر بارینى چڕیش ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەگرێتەوە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە هاوکاتە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە لە ئێستادا وەک شەپۆڵێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمانە.

دیلان رەشاد ده‌شڵێت: کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.