Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:04

کار بۆ پێشخستنی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا دەکرێت

کوردستان TV
100%


کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لەشاندێکی (کۆمەڵەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکی - عێراقی) کرد، کە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا سەردانەکەیان ئەنجام دابوو.
لەدانیشتنەکەدا هەردوو بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەروەر کەمال هاواری، بۆ کاروباری بازرگانی و عەلی عوسمان، بۆ کاروباری پیشەسازیی ئامادەی بوون، محەمەد ساڵح، سەرۆکی کومەڵەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکی - عێراقی سوپاسی وەزارەتی بازرگانی گەیاندە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان  بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانیان و بەشداریکردنی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنفرانسی تایبەتی بازرگانی کە ساڵی ڕابردوو لە مێرسین ئەنجام بەڕێوەچوو.
 لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر تاوتوێکران و بڕیاردرا ئەو تەوەرانە بکرێنە بەرنامەی کاری داهاتووی کۆمەڵەکە و ببێتە پردێکی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پشگیری و هەماهەنگی وەزارەتەکەی بۆهەر لایەنێک دەربڕی کە کار بۆ گەشەی ئابوری و کەرتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.