Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 17:43

ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە

کوردستان TV
100%


ریال مەدرید - بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا-ئەتلەتیک بیلباو لە یارییەکانی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
تیروپشکی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شا کە لە باڵەخانەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، بەریەککەوتنێکی بەهێزی لێکەوتەوە.
یاری نێوان ریال مەدرید-بارسێلۆنا کە بە ئەلکلاسیکۆ ناسراوە لە نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
بارسێلۆنا-ی خاوەن زۆرترین نازناوی جامی شا بە31 جار، لە ساڵی 2011وە بۆ ئێستا شەش جار جامەکەی بەرزکردووەتەوە.
لە بەرامبەردا یانەی ریال مەدرید 19 جار جامەکەی بەرزکردووەتەوە و لە ساڵی 2014وە نەیتوانییەوە ببێتە خاوەنی نازناوەکە.
یارییەکەی دیکەی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە نێوان یانەی ئەتلەتیک بیلباو-ی دووەم زۆرترین براوەی نازناوەکە بە 23 جار و یانەی ئۆساسۆنا بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامەکە کە بە دوو یاری ئەنجامدەدرێت لە 1-2ی ئادار و 4-5ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
هاوکات یاری کۆتایی جامەکە رۆژی 6ی ئایار لە یاریگای لا کارتوژا لە سیڤیلیا بەڕێوەدەچێت.
ئەو یانانەی کە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی یاری دەکەن، مافی یاریکردن لە کۆتایی جامی سووپەری ئیسپانیا-یان دەبێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.