Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:19

ڕوانگەی سووری: 7 میلیشیا لە بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی سنووری نێوان عێراق و سووریا کوژراون

کوردستان TV
100%

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، 7 میلیشیا لە بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی سنووری نێوان عێراق - سووریا کوژراون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە ژمارەیەک بارهەڵگر کرانە ئامانج، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: 7 چەکدار کە شوفێری ئەو بارهەڵگرانە بوونە کوژراون  کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری نین و نزیکن لە میلیشیا ئێرانییەکانەوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەکە هەر سەبارەت بەم بۆردومانە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوە دا کە "بارهەڵگرەکان چەکی ئێرانیان دەگواستەوە."

ئاماژەی بەوەش دا کە "لەم هەفتەیەدا لانیکەم دوو کاروانی هاوشێوە لە عێراقەوە هاتوونەتە ژوورەوە، چەکەکانیان لە شاری ئەلمەیادین هێناوەتە خوارەوە کە پێشبینی دەکرێت چەکی پێشکەوتوو بێت بۆ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران."

درەنگانی شەوی ڕابردوو 6 بارهەڵگر لە سنووری عێراق - سووریا لە نزیک شاری ئەلبوکەمال لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور چوونەتە ناو خاکی سووریاوە و لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە کرانە ئامانج، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.