Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:27

مۆرینیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە چێڵسی ئینگلیزی

کوردستان TV
100%


جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی خۆی پێشكەشی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات و دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كۆنەكەی.
گرێبەستەكەی مۆرینیۆ لەگەڵ گورگەكانی پایتەختی ئیتالیا لە هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیست و چوار بەسەردەچێت.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەكە بێزارە لە نەبوونی پاڵپشتی دارایی لە ڕۆما و خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ و راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێلسی وه‌ربگرێته‌وه‌
هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە نوێنەرانی مۆرینیۆ بە چێڵسیان ڕاگەیاندووە كە راهێنه‌ره‌ پرتوگالیه‌كه‌ ئارەزووی گەڕانەوە بۆ چێڵسی دەكات ئەگەر كورسی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە بەتاڵ ببێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێستا بەرپرسانی بلووز پشتگیری لە گراهام پۆتەری ڕاهێنەری ئێستا دەكەن سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەكانی لەگەڵ یانەكە باش نیە.
دەیلی مەیل ئاشكرایكردووە كە هاوسەر و منداڵەكانی مۆرینیۆ ئێستا لە لەندەن دەژین و بۆیە مۆرینیۆ كاركردنی لە خولی ئینگلیزی پێ باشترە وەك لە هەر جێگایەكی دیكە.
 


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.