Erbil 15°C شەممە 24 شوبات 01:43

به‌ته‌مه‌نترین مشك له‌ جیهان ناوی ده‌چێته‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بزانه‌ ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مریكا ، له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی  سان دیگۆ مشكێك  به‌ ناوی "بات"،وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین مشك له‌ جیهان ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان تۆمار ده‌كرێت.
مشكه‌كه‌ ته‌مه‌نی 9ساڵ و پێنج مانگه‌ ، لێپسراوانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان دیگۆ ، له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناوی" بات" وه‌كو به‌ته‌مه‌نترین مشك له‌ جیهان ناوی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆژماره‌ پێوانییه‌كان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌م مشكه‌، له‌ 12-7-2013 له‌ باخچه‌ی سان دیگۆ له‌ دایك بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ قه‌باره‌ بچووك به‌ڵام به‌ ته‌مه‌نترین مشكه‌ له‌ جیهان، به‌گشتی مشك ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 3 ساڵ ده‌ژیت به‌ڵام به‌هۆی دوژمنه‌ زۆره‌كانی زۆر ده‌گه‌مه‌ن ده‌گه‌نه‌ ئه‌وته‌مه‌نه‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.