Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 17:30

مانچستەر یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا دوای ئەوەی لە یاریگای خۆیدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەربە گۆڵێک لە یانەی ریدینگ-ی بردەوە.

لە یاری قۆناغی چوارەمدا لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، شەیتانە سوورەکان رووبەڕووی یانەی ریدینگ بوونەوە.

لە خولەکەکانی 54 و 58دا، کارلۆس کاسیمیرۆ و لە خولەکی 66دا، فرێد گۆڵەکانی یانەی مانچستەر یونایتدیان تۆمار کرد.

لە خولەکی 72یشدا، ئامادۆ سەلیف مبێنگوێ تاکە گۆڵەکەی ریدینگ-ی تۆمار کرد.

لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغدا، تۆتنهام بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەسەر پرێستۆن نۆرس ئێند تۆمار کرد، گۆڵەکانی تۆتنهام لە رێگەی یاریزانان سۆن هیونگ مین لە خولەکەکانی 50 و 69، و ئارنۆت دانجوما لە خولەکی 87 تۆمار کران.

ئەنجامی یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغ بەم شێوەیە بوون:

لیستەر سیتی1-0 والساڵ.

لیدز یونایتد  3-1 ئەکرینگتۆن.

ساوسهامپتۆن  2-1 بلاکپول.

بریستۆڵ سیتی  3-0 وێست برۆمیچ ئەلبیون. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.