Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:43

له‌ تێنسی کراوەی ئوسترالیادا لەسەر ئاستی ئافره‌تان ئارینا سابالینکا بووە پاڵەوان

کوردستان TV
100%

لە یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیادا لەسەر ئاستی ئافره‌تان، هەریەکە لە ئێلێنا ریباکینا و ئارینا سابالینکا رووبەڕووی یەک بوونەوە.

به‌شی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 6-4 كۆمه‌ڵه‌ لە بەرژەوەندی ریباکینا، کۆتایی هات.

بەڵام لە به‌شی دووەمدا سابالینکا، توانی بە ئەنجامی 4-1 كۆمه‌ڵه‌ پێشبکەوێت.

ئەمەش جۆش و خرۆشی یارییەکەی زیاتر کرد و سابالینکا، توانی ئەم خولەش بە ئەنجامی 4-6 بباتەوە، بەمەش کۆی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆمەڵە لە بەرژەوەندی سابالینکا، کۆتایی هات و ئەو یاریزانە بێلاڕووسییە نازناوی پاڵەوانی خولەکەی بەدەستهێنا.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.