Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:04

بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغدا کرایەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا کردەوە.

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی مەغریب، ناسر بوریتە، باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغدا کرایەوە.

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاندبوو، له‌ چوارچێوەی هەوڵ و هەنگاوە دیپلۆماتییەکانی وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوەی مەغریب، ناسر بوریتە سەردانی بەغدا دەکات.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندبوو، لە میانی سەردانەکەی بوریتە بۆ عێراق یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژوو دەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ناسر بوریتە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن کۆبوویەوە.

دوای کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن و ناسر بوریتە، بە ئامادبوونی هەردوو وەزیر، باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغدا کرایەوە.

بڕیارە ناسر بوریتە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆببێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.