Erbil 15°C یەکشەممە 14 نیسان 05:10

ستیڤانۆس تسیتیباس و یۆكۆڤیچ گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیایی كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتیباسی یۆنانی له‌به‌رامبه‌ر كارین خاچانۆڤی رووسی یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار تسیتیباس توانی به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، حه‌وت شه‌ش ، شه‌ش چوار، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش سێ.
 به‌م جۆره‌ تسیتیباسی یۆنانی بۆ یه‌كه‌مجار بلیتی یاری كۆتایی تێنسی ئوسترالیای به‌ده‌ستهێنا، تێنسزانه‌ یۆنانیه‌كه‌ له‌ته‌مه‌نی بیستوچوار سالیدا بووه‌ بچوكترین یاریزانی له‌دوای جۆكۆڤیچ كه‌ له‌سالی دوو هه‌زارو یازده‌ له‌ته‌مه‌نی بیستو سێ سالی بگاته‌ یاری كۆتایی ئوسترالیای كراوه‌.     

له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ تێنسزانی سربی نۆڤاك دیۆكۆڤیچ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تۆمی تۆمار كردو خۆشی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ .
 دیۆكۆڤیچ به‌ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی به‌ئاسانی و به‌ ئه‌نجامی سێ كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامه‌ر بباته‌وه‌ ،ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت پێنج ، شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش دوو یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو بیست خوله‌ك به‌رده‌وام بوو ، به‌مه‌ش دیۆكۆڤیچ له‌یاری كۆتایی روبه‌روی تێنسزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتیباس ده‌بێته‌وه‌ .
دیۆكۆڤیچ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می تێنسزانانی جیهانی دێت كه‌ له‌م پاله‌وانێتیه‌ كۆی بردنه‌وه‌كانی بوو به‌ بیست و حه‌وت یاری یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ،له‌ وه‌ته‌ی سالی دووهه‌زارو نۆزده‌وه‌.
      
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.