Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:48

ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگیرێتەبەر

کوردستان TV
100%

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری نوێ بۆ دەرچوون لە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگرنەبەر.

پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی ئیشراقی کانوون لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆبوونەوە، لەبارەی کۆبوونەوەکە هاوپەیمانییەتییەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کرا کە ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر ڕەوشی ئابووری هاووڵاتییان هەیە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە بازاڕی ناوخۆدا.

ڕاشیگەیاند: عەلی عەلاق باسی لەوە کرد کە ڕێکاری نوێ بۆ دەرچوون لە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگرینەبەر.

ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە کۆبوونەوەکە باس لە هەنگاوی کاریگەر کرا بۆ ڕێگریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بە قاچاغبردنی، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، عەلی عەلاق وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت دەستنیشان کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.