Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:54

راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر پارێزه‌رێك بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ سەرلەبەرى ئەو تۆمەت و بوختانانەی کە لەلایەن ئەو کەسەوە بۆ وەزارت هەڵبەستراوە ڕەت دەکەینەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکى ناڕەوا کراوەتە سەر دامەزراوەى باج بە تایبەت بەڕێوەبەرى گشتى باجەکان و خانووبەرەى میرى لە زۆر پەیج و ڕاگەیاندنەکان، بۆیە لێرەدا بەپێویستى دەزانین ڕووى ڕاستى ئەو ڕووداوە بۆ خەڵکى بەشەرەفى کوردستان بخەینەڕوو.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دامەزراوەى باج بە پێی بنەما یاساییەکان مافى ئەوەى هەیە لەهەر کاتێک و شوێنێک بەدواى سەرچاوەى داهاتى ڕاستەقینەى باجدەردا بگەرێت بۆیە لێژنەکانى بە شەو و ڕۆژ ماندوونەناسانە کار بۆ هاتنەدى ئەو ئامانجە دەکەن.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: ڕاستى ڕووداوەکە لە ڕێکەوتى 2022/12/7 ئەو فەرمانبەرانە کە یەکێکیان ئافرەتە لە کاتى سەردانیکردنى سەنتەرى جوانکارى (د. ناز) لەلایەن پارێزەر (شیراز شه‌هاب) ڕێگریان لێکراوە و پاش لێدان و ئەشکەنجەدانیان دەستبەسەریان کردوون، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو پارێزەرە هیچ پەیوەندى بەم سەنتەرەوە نەبووە، بۆیە سەرلەبەرى ئەو تۆمەت و بوختانانە ڕەت دەکەینەوە کە لەلایەن ئەو کەسەوە بۆ وەزارتمان هەڵبەستراوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئەگەر ئەو کەسەى خۆى ناساندووە پارێزەر بێت پێویست بوو چاوەرێی دەرئەنجامى بڕیارى دادگا بکات نەوەک پەنا بباتە بەر سۆشیال میدیا و لەو ڕێگەیەوە بە ئامانج دامەزراوەکانى دەوڵەت و کاراکتەرە ئەکتیڤەکانى ئەو دامەزراوانە بکاتە ئامانج و تۆمەت و تەشهیر و ناوزڕاندنیان بۆ بهۆنێتەوە کە ئەمە دوورە  لە پیشە و نەریتى پارێزەرایەتى.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی مافى ئەو فەرمانبەرانە و دەرخستنى ڕاستییەکان بۆ ڕاى گشتى.
   ‌   ‌

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.