Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 21:15

ئه‌مڕۆ پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند" غازی غه‌فوور" له‌ مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


دوێنێ شه‌و هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد" غازی غه‌فوور" برای هونه‌رمه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فوور،  له‌شاری هه‌ولێركۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26-1-2023 پرسه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند له‌  16-2-1954 له‌ گه‌ره‌كی ته‌یراوه‌ له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی 1970 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردوه‌ یه‌كه‌مین كاری به‌شداریكردنی بووه‌ له‌ شانۆگه‌ری (چاره‌ڕه‌ش) له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان بوو .
له‌و ساته‌وه‌ به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری له‌  بواره‌كانی شانۆگه‌ری و درامای ته‌له‌فزیۆنی و فیلم دا كردووه‌.
ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ( چاره‌ڕه‌ش، گه‌مژه‌ ، چڵكن، كێ كوشتی ، قه‌ڵای دم دم، مرۆڤ ئازاره‌كان، ئادابا، فایلی 67 ، شاری ئه‌وین ، گوڵی نهێنی ، راوچی، ئه‌فسانه‌ی ئاگرین، حه‌مه‌دۆك ، مه‌م زین، كه‌وه‌كانی قه‌رچوغ، ترس و ئه‌ڤین،هه‌ڵچوون ..له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می تر.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.