Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 03:45

نێرگەلە و جگەرە كێشان هۆكارن بۆ توشبوونی زۆرێك لە نەخۆشيیەكان

کوردستان TV
100%


نێرگەلە كێشان و جگەرە كێشان كاریگەری ترسناكی هەیە لە سەر لەشی مرۆڤەكان و هۆكارە بۆ توشبوونی زۆرێك لە نەخۆشیەكان و بە تایبەتش نەخۆشی ترسناكی شێرپەنجەی  سیەكان .

- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لە سەر دەروون  و دەبێتە هۆی تێكچوونی باری دەروونی و بێهۆشی مێشك .
 - نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری كۆمەڵایەتی هەیە چونكە دەبێتە هۆی بێزاركردنی دەوروبەر بە تایبەت ئەوانەی كە دوورن لەم خوە زیانبەخشە .
 - نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژینگە چونكە دوكەڵەكانیان گازی ترسناكی تێدایە بۆ ژینگە وەك گازی ئۆكسیدی كاربۆن ...هتد .
 - نێرگەلە و جگەرە كێشان  كاریگەری ئابوری هەیە كەدەبیتە هۆی لە دەستدانی سەروەت و سامانێكی زۆر .
- ساڵانە پێنج ملیون كەس بە هۆی نێرگەلەو جگەرە كێشانەوە گیان لە دەست دەدەن .
- دوكەڵی جگەرەو نێرگەلە زیاتر لە 400 مادەی كیمیاوی تیدایە كە هەندێكیان زیان بەلاشە دەگەیەنێت و هەندێكیان دەبێت هۆی شێرپەنجە .
- بە پێی زانیاریەكانی WHO  ساڵانە شەش سەد هەزار كەسی جگەرە نەكێش بە هۆی نزیكیان لە كەسانی جگەرە كێش یاخود نێرگەلە كێش گیان لە دەست دەدەن كە زۆریان منداڵن .
- كێشانی جگەرەو نێرگەلە دەبێتە هۆی توش بون بە زیاتر لە 100 نەخۆشی .
- لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە لەو شوێنانەی كە رێگری لە جگەرە كێشان كراوە هاوڵاتیان تەندروستیان باشترە لە ڕوی دەروونی و لاشەییە وە .


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.