Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:54

نوێنەری IFG و سەندیکاری ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ژمارەیەک کەناڵ کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

نوێنەری فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهان IFG و ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 لە ئۆفیسی سەرەکی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، مونیر زەعروور، بەرپرسی سیاسەت و پلاندانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بژار حەکیم، جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسان، هەندرێن ئەحمەد سکرتێری ئەنجوومەن و ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجوومەن، لەگەڵ سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و بەڕێوەبەرانی کوردستان تیڤی و زاگرۆز عەرەبی، ژمارەیەک کەناڵی دیکەی ئاسمانی کۆبوونەوە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی سەلامەتی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان، هەروەها تاوتوێی پرسی خۆپاراستنی ڕۆژنامەنووسان لەکاتی شەڕ و ئاشتیدا کرایەوە.

ڕاشیگەیاند: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوە درا لە ئاییندەیەکی نزیکدا یادداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا واژۆ بکرێت، بۆ ئەوەی دەزگەکانی ڕاگەیاندن پابەندی سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنووسان بن و بایەخ بەم بابەتە بدەن.

ئاماژەی بەوەش دا کە بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری ئەم کەناڵانە بۆ کۆبوونەوە، پەیوەستە بە بەشداریکردنی ڕۆژنامەنووسەکانیان لە خولی درێژخایەنی سەلامەتی پیشەیی کە بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتیان پێدەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.