Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:02

لە بەغدا زەوی بێ بەرامبەر بە تیمی هەڵبژاردەی عێراق دەدرێت

کوردستان TV
100%

دوای بەدەستهێنانی جامی کەنداو 25 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە پێدانی زەویی 200 مەتر بە تیمی هەڵبژاردەی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیار درا بە ڕێزلێنان لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، ستافی کارگێڕی، مەشق و ڕاهێنان، ئەندامانی شاند و ناوبژیوانانی هەڵبژاردەکە، هەروەها زەویی نیشتەجێبوونی بێ بەرامبەر بە ڕووبەری 200 مەتر چوارگۆشە لە بەغدای پایتەخت پێیان دەدرێت، دوای بردنەوەیان لە جامی کەنداو 25، هەروەها بڕیاری پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسیش بەو کەسانەی درا کە ئاماژەیان پێدراوە.

ڕاشیگەیاند: لە چوارچێوەی ئەم بڕیارانە ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی 10 ملیۆن دینار بە کەسوکاری ئەو کەسانەی لە یاریی کۆتایی جامی کەنداو 25 بەهۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە گیانیان لەدەست دا.

ئەنجوومەنی وەزیران هەر لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیازێک پێشکەش دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی کرێی گومرگی بۆ هەر یەک لە کەلوپەلەکانی (زێڕ، جوانکاری، بۆن، خواردنەوە کحولییەکان، جگەرە، هەنگوین و ئۆتۆمبێل) لەگەڵ ئەو پارەیەی لە فرۆشگەکانی هەرێم کۆدەکرێتەوە، پاشان پێشنیارەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێتەوە، بۆ بڕیاردانی گونجاو لەمبارەیەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.