Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:18

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بارەی خەرجی و داهاتی ساڵی 2023 گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کردووە و چەند بڕیارێکی دەرکردووە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هاتووە، بە مەبەستی چۆنییەتی خەرجکردن بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکان لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک درا و تاوەکوو پەسەندکردنی بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوەکە باسی لەوە کردووە کە پێشینەی بەردەوام و سووتەمەنی و بەخشینی منحەی مانگەکان خەرج دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرجەم پاداشت و هاوکارییەکان جگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان ڕادەگیرێت.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.