Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:44

لێژنەی باڵای بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

لێژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 01ـی 2023، بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کارەکانی ڕابردووی لێژنەکە و پپلانی داهاتوو کرا، بە مەبەستی زیاتر کارکردن لە سەر بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ڕاشیگەیاند: هەر لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرا، سەبارەت بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان، لێژنەکە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیای بە گرنگ وەسف کرد.

جێی باسە، لیژنەی باڵای بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش، بە بڕیاری ژمارە (80)، بڕگەی (2)ـی ساڵی 2020، دامەزراوە کە وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی لێژنەکە دەکات و هەریەک لە وەزیرانی وەزیری داد، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوادچوون و ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تێیدا ئەندامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.