Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:21

پەڕتوکی" ئێستێتیکای موزیکی فیلم" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


زنجیرە پەڕتوکەکانی هاواری فیلم بەردەوامە،له‌م رۆژانه‌دا پەڕتوکی" ئێستێتیکای موزیکی فیلم" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

کۆمپانیای "هاواری فیلم" لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ خولی چوارەمی " رۆژی سینەمای کوردی" کە لە ٩-٩-٢٠٢٣دا بە چاپکردنی کۆمەڵێك پەڕتووکی ناوازەی مێژووی سینەما و تەکنیک و تەکنەلۆژیا و گەوهەرەکەی یڵماز گونەی بەردەوام دەبێت.
یەکێك لەو پەڕتوکە گرنگ و پڕ بایەخەی " خولی چوارەم"پەڕتوکی" ئێستێتیکای موزیکی فیلم"ە کە لە نووسینی: " سۆفیا لیسا - SOFIA LISSA" و وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی عەرەبی" غازی مەنافیخی"یەو مامۆستا و هونەرمەند "نایف محەمەد ئەحمەد"کردوویەتی بە کوردی.
لەم پەڕتوکەدا بەشێوەیەکی ورد بایەخی موزیك لە پێش پەیدابوون و دوای پەیدابوونی دەنگ لە سینەمادا دەخاتەڕوو.
رێساکانی پەیوەندی نێوان موزیک و وێنە، ئەرکی موزیك، پێگە و رۆڵێ گرنگی موزیك، ئەرک و پیشەی توخمە کارتێکەرەکان و چەندین بواری دیکەی پەیوەست بە موزیك و فیلم باس دەکات.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.