Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:03

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان بۆ شاعیر (جه‌لال به‌رزنجی) به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24-1-2023 له‌ شاری هه‌ولێر ،له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان بۆ شاعیری ناودار (جه‌لال به‌رزنجی) به‌رێوه‌ ده‌چێت.

ڕێوره‌سمه‌كه‌  له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

"جه‌لال به‌رزنجی" نووسه‌ر و شاعیرێكی هه‌ولێرییه‌، له‌ ساڵی 1953 له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1998 تا ئێسته‌ له‌ كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌ ساڵی 1970 ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌، خاوه‌نی حه‌وت دیوانی شیعری كوردییه‌، دوو كتێبی ئینگلیزی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، چه‌ندان خه‌ڵاتی كه‌نه‌دی و جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌. 
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.