Erbil 9°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:22

ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر 10 به‌رپرسی باڵای ئێران سه‌پاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئێران سه‌پاند له‌نێویاندا چه‌ند به‌رپرسێكی سوپای پاسداران هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ سه‌ركوتكردن و ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتییانی ئێرانی هه‌بووه‌.

سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا 10 به‌رپرسی باڵای ئێرانی ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ 4 له‌وان سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ناسر راشدی جێگری وەزیری هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات)، حسێن تەناوەر فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری قووم، محەمەد نەزەر عەزیمی فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان، کوروش ئاسیابانی جێگری فەرماندەی ناوەندی رۆژئاوای سوپای پاسدران، موجتەبا فێدا فەرماندەی ناوەندێکی شاری ئەسفەهان و ناوەندی "هاوکاریی سوپای پاسدران" و 5 بەڕێوبەری ئەو ناوەندەی سزا داوە.

بە پێی راگەیەنراوەکەی گەنجینەی ئەمریکا ئەو سزایانە دژی کۆڵەکە سەرەکییەکانی سوپای پاسدارانە کە زیاترین رۆڵیان گێراوە لە سەرکوتی بێ بەزییانەی خەڵک و هه‌روه‌ها لە ڕووی داراییشەوە پشتیوانی رژێمی کۆماری ئیسلامی بوون بۆ سەرکوت.

ڕوونیشی کرده‌وه‌ كه‌ ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە ناویان هێنراوە، کاری رێکخستن و هەماهەنگییان لەنێوان پارێزگاکاندا کردووە بۆ سەرکوتكردنی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جەختیشی لەوە کردۆته‌وه‌ کە ناوەندی هاوکاریی سوپای پاسداران سەرچاوەی گەندەڵی و بەرتیل بووە و پێشتریش بەهۆی چالاکیی مووشەکییه‌وه‌ سزا دراوە، بەڵام سزاکانی ئەمجارە بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانەوە بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.