Erbil 7°C پێنجشەممە 02 شوبات 11:36

نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ گه‌یشته خوار‌ 158 هه‌زار دینار.

ئه‌مشه‌و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌ولێر گه‌یشته‌ 158 هه‌زار و 750 دینار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی دۆلار له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، ئێستا 100 دۆلار له‌ به‌غدا نرخه‌كه‌ی 157 هه‌زار و 900 دیناره‌، له‌ شاری به‌سڕه‌ به‌ 157 هه‌زار و 700 دیناره‌، له‌ پارێزگای نه‌جه‌فیش ئێستا 100 دۆلار به‌ 158 هه‌زار و 750 دیناره‌.

دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانیشی خانه‌نشین كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یانتوانیبوو به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.