Erbil 10°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:31

رۆژی پێنجشه‌م هه‌سارۆكه‌‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فه‌له‌كناسێكی رووسی ئاشكرای كرد كه‌ رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌ناوی ("2023 BU") كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 5 تا 6 مه‌تر ده‌بێت بۆ كه‌مترین خاڵ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.

گینادی بۆریسۆفی فه‌له‌كناس به‌ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ قه‌باره‌ی هه‌سارۆكه‌كه‌ بچووكه‌ و له‌نێوان 5 بۆ 6 مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو تا كه‌مترین خاڵ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ گۆی زه‌وی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی داتاكان هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ناكات، چونكه‌ به‌ دووری چه‌ند هه‌زار كیلۆمه‌ترێك به‌ ته‌ك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

بۆریسۆف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كاتێك هه‌سارۆكه‌كان ده‌بنه‌ مه‌ترسی و كاره‌سات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌نێنه‌وه‌، كه‌ قه‌باره‌یان له‌ 150 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.