Erbil 10°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:50

فیلمی (ژان) ده‌ستی به‌ نمایش كرد

کوردستان TV
100%

له‌ سینه‌مای سالمی شاری سلێمانی یه‌كه‌م نمایشی فیلمی (ژان) ده‌ستی پێ كرد، بڕیاره لە‌ ڕۆژانی دواتریش به‌رده‌وام بێت، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ 30 خوله‌كه‌.

فیلمی (ژان) له‌ ده‌رهێنانی بورهان ئه‌حمه‌دی و لەیلا باغ بیرایه‌، سیناریۆكه‌شی هه‌ر له‌لایه‌ن له‌یلا باغ بیراوه‌ نوسراوه‌، ئەکتەران ماهیر حه‌سه‌ن، شیما ملایی و مائده‌ فه‌زلی ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕن، له‌ به‌رهه‌مهێنانی بورهان ئه‌حمه‌دی و ماهیر حه‌سه‌نه‌.

ستافی فیلمه‌كه‌ ،جگه‌ له‌ هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن هه‌موویان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌یان ئه‌نجام داوه‌، فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌ بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات، باس له‌ كاریگه‌ری له‌ یه‌ک جیابوونه‌وه‌ی  ژن و مێرد‌ ده‌كات له‌سه‌ر منداڵ.

 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.