Erbil 10°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:44

هۆكاره‌كانی قوتدانی به‌زه‌حمه‌ت چین

کوردستان TV
100%

حاڵه‌تی قووتدانی به‌ زه‌حمه‌ت حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ره‌و كه‌سه‌كه‌ ناتوانێك خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ باشی قوتبدات و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك، بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت هۆكاری حاڵه‌ته‌كه‌ دیاری بكرێت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پاشان چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ دیاری بكرێت.
له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی قوتدانی به‌زه‌حمه‌ت، (د.دیلان عارف – پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و گوێ و لووت) له‌ نووسینێكی دا ده‌ڵێت" قوتدانی به‌زه‌حمه‌ت بریتیه‌ له‌ حاڵه‌تێكی بێزاركه‌ر، كه‌ كه‌سه‌كه‌ ناتوانێك خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ باشی قوتبدات، هه‌ر له‌ ده‌مه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ گه‌ده‌و ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌كرێت ئازاربه‌خش بێت، له‌هه‌ندێ كاتدا قووتدانی خواردن بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت به‌ كارێكی یه‌جگار زه‌حمه‌ت".

هه‌روه‌ها (د.دیلان عارف) ده‌ڵێت" هه‌ندێك جار به‌هۆی باش نه‌جوینی خواردنه‌وه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دروست ده‌بێت ئه‌وه‌ ئاساییه‌ به‌س ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامی كه‌سه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو ده‌كرێت مه‌ترسیدار بێت و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ره‌".

له‌ باره‌ی نیشانه‌كانی حاڵه‌تی قووتدانی به‌ زه‌حمه‌ت(د.دیلان عارف)  چه‌ند خاڵێك ده‌حاته‌ ڕووكه‌ بریتین له‌ : 
1. بوونی ئازار له‌كاتی قوتداندا.
2. نه‌توانینی قوتدانی خواردن به‌ ئاسانی.
3. گیربوونی خواردن له‌ قوڕگدا یا سنگ.
4. دڵه‌كزه‌ی به‌رده‌وام.
5. هاتنه‌خواره‌وه‌ی لیك.
6. دابه‌زینی كێشی له‌ش.
7. گه‌ڕانه‌وه‌ی خواردن و تڕشی گه‌ده‌ بۆ سورێنچك.
8. كۆكه‌ له‌كاتی قوتداندا.

(د.دیلان عارف – پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و گوێ و لووت) زیاتر ده‌ڵێت" چه‌ندین ماسولكه‌ و ده‌مار هه‌ن، كه‌ به‌رپرسن له‌ كرداری قوتدان بۆیه‌ بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك تێیاندا، هۆكارن بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ وه‌ك :-
1. ته‌سكبوونه‌وه‌ی سورێنچك.
2. كاتێك، كه‌ ماسولكه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچك توانای خاوبوونه‌وه‌ی نیه‌، تاكوو خواردن به‌ ئاسانی بچێت بۆ گه‌ده‌، به‌و جۆره‌ش خواردنه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بۆ قوڕگ.
3. شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك.
4. نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی شانه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچك یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان.
5. چاره‌سه‌ری تیشك بۆ شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی سورێنچ و كرداری قوتدان قورس ده‌كات.
6. هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌ماری وه‌ك پاركینسن.
7. زیانگه‌یشتن به‌ خانه‌ی ده‌ماره‌كان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك، یاخود برینداربوونی دڕكه‌ په‌تك.
8. بوونی نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان.
9. گرێی پشتی زمان و له‌وزه‌تێنه‌كان.
10. هه‌ڵئاوسانی درێژخایه‌نی له‌وزه‌تێنه‌كان.
11. برینی ناوده‌م.
 كه‌ كۆتاییدا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌،(د.دیلان عارف) ده‌ڵێت"
بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت هۆكاری حاڵه‌ته‌كه‌ دیاری بكرێت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پاشان چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ دیاری ده‌كرێت".
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.