Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:03

مەکتەبی پارتی لە میسر پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستان تیڤی دەکات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میسر بە بۆنەی 24 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ڕایگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و بەم بۆنەیەوە هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

دەقی ڕاگەیەنراوی بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی:-

بەڕێز بەرپرسی دەزگای سەتەلایتی کوردستان

بەڕێزان کارمەند و ستافی کوردستان تیڤی

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و بەم بۆنەیەوە هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بێگومان لە ماوەی تەمەنی پڕ لە شکۆداری کوردستان تیڤی توانیویەتی کارەکانی بە شێوازێکی ڕاستگۆیانە و پڕۆفیشیناڵە ئەنجام بدات، کە ئەمەش بۆتە هۆکاری جێگەی متمانەی بینەران و چاودێران، کوردستان تیڤی لە ماوەی ڕابردوو ئەو ڕاستییەی خستەڕوو و سەلماندی کەوا کەناڵێکە خزمەتی بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان کردووە چ لە ئاستی ناوەخۆ یا دەرەکی، هەڵبەتە ئەنجامدانی ئەو ئەرک و ئەو متمانە بە هەوڵی کەسانی دڵسۆز و شارەزا ئەنجام دراوە. دەستخۆشی لەسەرجەم کارمەندان و بەرپرسانی ئەو دەزگایە دەکەین هەر لە ڕۆژی دامەزراندنی تا ئەمڕۆ

دووبارە پیرۆزە و هیوادارین هەردەم سەرکەوتووبن

شێرکۆ حەبیب

 بەرپرسی مەکتەبی

 پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر- قاهیرە

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.