Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 15:07

كۆیه‌... كوپه‌یه‌كی سه‌رده‌می ساسانییه‌كان دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه‌، له‌ بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كی دا راگه‌یاند: كوپه‌یه‌كی سه‌رده‌می ساسانییه‌كان  دۆزیوه‌ته‌وه‌. 
فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وارو كه‌له‌ پووری كۆیه‌  ده‌ڵێت: دوای  ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌لاتی هه‌ولێر-كۆیه‌، كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه‌ له‌كاتی جووتكاری كوپێك به‌ده‌ركه‌وتووه‌.
 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : به‌شی پشكنینی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه‌ سه‌ردانی شوێنی دیاری كراویان كرد و ده‌ركه‌وت ده‌كه‌وێته‌ پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ناوبراو تۆمار كراوه‌،‌ له‌به‌رواری ٣-١-٢٠٢٣، لیژنه‌ی پشكنین له‌فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه‌ كاره‌كانی ده‌رهێنانی كوپه‌ڵكه‌ی ده‌ست پێكرد له‌ ٧:٣٠  به‌یانی  تاكو ٢:٣٠ پاش نیوه‌ڕۆ خایاند و به‌سه‌لامه‌تی كوپه‌ڵه‌كه‌ ده‌رهێندرا. 
به‌پێ ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌م پارچه‌ شوێنه‌واره‌ كه‌ كوپه‌له‌یه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی خه‌زنكردنی دانه‌وێڵه‌یه‌ 
( كوپه‌كه‌ به‌رزی ٨٠سم، تیره‌ی ٧٠سم، تیره‌ی ده‌رچه‌ ٢٥سم)ه‌‌ و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان (٢٢٤-٦٣٦) زاینی،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور  سوپاس پێزانین ئاراسته‌ی  بنكه‌ی ئاسایشی سنوری گونده‌كه‌ و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات هیوادارین نموونه‌یان زۆربێت.
ئا- كامران

مێژوو

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.