Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 00:17

ئەمڕۆ كۆڕێكی شیعری بۆ "كەریم دەشتی" رێك دەخرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەمە 3-1-2023 بەشی كتێبخانە گشتییەكانی كۆیە ، ئێوارە كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری ناوداری كورد ساز دەكات.
لە كۆڕەكەدا شاعیر "كەریم دەشتی" چەند شیعرێكی تازە پێشكەش بە ئامادەبووان دەكات، لە كاتژمێر 3ی ئێوارە لە نێو كتێبخانەی گشتی كۆیە لە هۆڵی "دڵدار" بەرێوەدەچێت.
ئەم شاعیرە خەڵكی شاری هەولێرە ، لە ساڵی 1955 لەم شارە لە دایك بووە و كۆلیژی مافی لە شاری بەغدا تەواو كردووە ، لە ساڵی 1980 یەكەم دیوانی شیعری بە ناوی " خاك و هەڵۆ " چاپ و بڵاوكردەوە .
لەیەكێك لە شیعرەكانی كەریم دەشتی دەڵێت: 
چۆڵە بێ تۆ 
كەون بە زەویی و ئاسمانی 
زەویی بە بوونی ئینسانی 
ئاسمان بە مانگ و ساماڵ و 
مەجەڕڕە و ئەستێرەكانی 
چۆڵە بێ تۆ 
وەك نیشتمان 
بێ تاڤگە و ڕووبار و كانی 
وەك كتێب بێ هەستی گەرم و 
بێ خرۆشی ماناكانی 
چۆڵە بی تۆ
وەك زەویی بە بێ باران و  
بێ ورشەی ناو كێڵگەكانی
 چۆڵە بێ تۆ 
وەك تاسووقی مناڵ 
بۆ مژینی شیری گەرمی مەمكەكانی 
وەك دووری 
نێوان عاشق و تەواوی مەعشووقەكانی 
چۆڵە بێ تۆ 
دەست لە ملانێی هەموو كوڕ و كچەكانی 
چۆلە بێ تۆ ئەی ئازادی.
ئا- كامران

ئەدەب هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.