Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 05:34

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. ئازاد عوبێد بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیر پڕۆفیسۆر (د. ئازاد عوبێد) بڵاو کردەوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌:-

بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و مامۆستای زانکۆ (د. ئازاد عوبێد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووسی گەلەکەمان (د.ئازاد عوبێد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین.

مامۆستا (د.ئازاد عوبێد) کەسایەتیەکی نیشتیمانپەروەر و مامۆستایەکی ئەکادیمی و نووسەرێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو، بە بەرهەمەکانی خزمەتێکی زۆری مێژوو و زمان و رۆژنامەوانیی کوردیمانی کردووە.

مامۆستا (د.ئازاد عوبێد) لە رێگەی بەرهەمە مێژوویی و رۆشنبیری و زانستییەکانی گەنجینەیەکی گرنگ و دەوڵەمەندی بۆ بەجێهێشتووین کە مایەی شانازییە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیری و ئەدەبی و زمانەوانیمان، بۆیە بە دواماڵئاوایی و بە لەدەستدانی (د.ئازاد عوبێد)درزێکی دیار و بەرچاو دەکەوێتە ناوەندە رۆشنبیری و ئەدەبییەکان و کتێبخانەی کوردی.

هیوادارین هاوسۆزی و هاوخەمی نووسەران و قوتابیان و خوێنەرانی بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

28ـی 12ـی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.