Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 13:21

له‌خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیوئۆرلیانز پێلیكانز و یوتاجاز براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی نیوئۆرلیانز پێلیكانز بە سەدوبیستوشەش خاڵ بەرامبەر بە سەدوحەڤدە خاڵ لە تیپی سان ئەنتۆنیۆ سپێرزی میوانی بردەوە.
 لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، پێلیكانز بە شەست و پێنج خاڵ بەرامبەر بە چلوشەش خاڵ لەپێش میوانەكەی بوو، لە نیوەی دووەمیش ئەم پێشكەوتنەی تیپی میواندار درێژەی هەبوو تا لە كۆتاییدا، ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بە جیاوازی نۆ خاڵ بە سوودی خۆی تەواوكرد كە ئەمەش یەكەم سەركەوتنی تیپەكە بوو دوای چوار دۆڕانی لەسەریەك و نۆزدەمین یاریشی لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، یاریزان سیی جای ماكولوم ئاستێكی بەرزی لە ڕووبەڕوو بوونەوەكە پێشكەشكردو چل خاڵی بۆ نیوئۆرلیانز تۆماركرد.
 جۆناس ڤالانسیوناسی هاوكارەكەشی شازدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان جێرێمی سۆشان بیستوسێ‌ خاڵی بۆ سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆماركردو تیپەكەشی بیست و یەكەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 
هەر لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی یوتاجاز بە سەدوبیست خاڵ بەرامبەر بە سەدودوازدە خاڵ لە تیپی واشنتۆن ویزاردزی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی یوتاجاز ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە هەردوو ماوەی سێیەم و چوارەم، تا لە ئەنجامدا بە جیاوازی هەشت خاڵ ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بردەوە كە ئەمەش دووەم سەركەوتنی لەسەریەك و نۆزدەمین بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی.
 یاریزان مالیك بێسلی ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی یوتاجاز بینی و بیستوپێنج خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، جۆردان كلاركسۆنی هاوكارەكەشی بیست و سێ‌ خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لە بەرامبەریشدا، یاریزان برادلی بێل سیی خاڵی بۆ واشنتۆن ویزاردز تۆماركردو تیپەكەشی بیست و یەكەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.